لوتکەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو لە سعودیە بەڕێوەدەچێت
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
نایف فەلاح سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو رایگەیاند، ئەمڕۆ لوتکەی ئەنجومەنەکە لەسەر داوای شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە لە شاری جددەی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و جگە لە شەش ئەندامەکەی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی میسر و ئوردنیش بەشداری دەکەن و تەوەری سەرەکیش، گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر کەرتی وزە لەگەڵ چەند پێشھات و گۆڕانکارییەکی دیکەی جیھان و ناوچەکە.

