لە پارێزگای موغڵا لە تورکیا ١٥ کۆچبەری نایاسایی ڕزگارکران
کوردسات نیوز
١٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ١٥ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی پارێزگای"موغڵا"ڕزگارکران کە لەلایەن ھێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی یۆنانەوە ڕەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە.
بە پێی زانیارییەکانیش کۆچبەرەکان ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای"موغڵا"کراون و دوای لێکۆڵینەوە و کۆتایھاتنی ڕێکارەکان ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.


