بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوبەشی نێوانیان، ئەمریکا و سعودیە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بایدن بۆ ئەو وڵاتە، ١٨ رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی تایبەت بە ھاوکاری نێوانیان ئیمزا کردووە کە بوارەکانی پاراستنی بازاڕی وزە و تەندروستی و وەبەرھێنان و ئاسمانی و چەندین بواری تر دەگرێتەوە، عادل جوبێر وەزیری دەوڵەتی سعودیەش بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاندووە، بەھیچ شێوەیەک بایدن فشاری لەسەر وڵاتەکەی دروستنەکردووە بۆ ئەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە ئێستا زیاتر بکات.

دۆسیەی ئێرانیش خاڵێکی رێککەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و سعودیەیە و ھەردوولا جەختیانکردووەتەوە رێگەنەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و رێگری لێبکەن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەکە و ھاوکاریکردنی گروپ و میلیشیا چەکدار و تیرۆریستییەکان.