جۆ بایدن لە سعودیە: کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی قێزەون بوو
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
جۆ بایدن وتیشی، گفتوگۆیان لەبارەی ئاسایشی وزە کرد و چی لەدەست بێت دەیکات بۆ دابینکردنی نەوتی زیاتر بۆ ئەمریکا.
راشیگەیاند، "قسەمان لەبارەی ئاگربەست لە یەمەن کرد و دەمانەوێت ئاگربەست لە یەمەن درێژ بکرێتەوە."
لەبارەی کوشتنەکەی خاشقچی، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوەی بەسەر رۆژنامەنووس جەمال خاشقچیدا ھات قێزەونبوو، دەشڵێت محەمەد بن سەلمان وتویەتی بەشدارنەبووم لە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بایدن رایگەیاند، ئاسایشی سعودیە بەھێز دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکان.