بەپێی راپۆرتەکەی فریدۆم ھاوس لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمای تورکیا بەدوای ھەموو ئەوکەسانەدا دەگەڕێت کە بە دووژمنی خۆی دەزانێت.

لای خۆیەوە "ھۆگۆ گابیر" لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، تورکیا پرسی کوردی کردووە بە ھێڵی سور لەبەرامبەر ئەوانەی باسی مافی کورد دەکەن ئەو بە تیرۆر لە قەڵەمیان دەدات.

بەپێی راپۆرتەکەی فریدۆم ھاوس، تورکیا لەسەردەمی ئەردۆغان کاتێک سەرۆک وەزیران و سەرۆکۆمار بووە ھەڵمەتێکی بێوێنەی خنکاندنی ئازادییەکان و سەرکوتکردنی نەیارەکانی دەستپێکردووە، ھاوکات لەژێر پەردەی یاسادا کارئاسانی بۆ سەرکوتکارییەکانی کردووە.

فریدۆم ھاوس ئاشکرایکردووە، تورکیا زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردنی تیاتدا تۆمارکراوە، ئەردۆغان بیانوی تیرۆر و سوکایەتیکردنی بە سەرۆک کۆمار، کردووە بە شمشێرێک بەملی نەیارەکانیدا ھەڵواسیوە، بەتایبەت ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.

بەپێی ڕاپۆتێکی"پەیامنێرانی بێ سنور"، تورکیا بۆ ئازادی رۆژنامەوانی لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پلەی ١٤٩یەمیندایە و، لەو وڵاتە رێگە بۆ سەرکوتکردن خۆشدەکرێت و ئاڵەنگاری بۆ فەرە میدیایی کراوە، بەجۆرێک ئێستا ٩٠% میدیایی نیشتمانی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدایە ئەوەش وای لە رۆژنامەنوسان کردووە ڕوو لە میدیای دیکە بکەن.