جۆنسن داوا لە کاندیدە کشاوەکان دەکات پشتگیری ریشی سوناک نەکەن
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
لە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی بۆریس جۆنسن، تەنھا پێنج کاندید مانەوە و کاندیدێک بەھۆی بەدەستنەھێنانی دەنگی پێویست لە رکابەریەکە دوورخرایەوە.
لەم خولەی ھەڵبژاردنەکەدا ریشی سوناک وەزیری پێشووی دارایی بە بەدەستھێنانی ١٠١ دەنگ لەسەرووی لیستی کاندیدەکاندایە، بینی مۆردانت بە ٨٣ دەنگ و لیز ترەس بە ٦٤ دەنگ لە دووەم و سێیەمی لیستەکەدان.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانیش، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی، قسەی لەگەڵ کاندیدە کشاوەکان کردووە و داوای لێکردوون دەنگ بە ریشی سوناک وەزیری پێشووی دارایی نەدەن.


