ھاوسەری یەکەمی دۆناڵد ترامپ کۆچی دوایی کرد
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( تروس سۆشیال) ھەواڵی مردنی، ئیڤانا ترامپ ھاوسەری یەکەمی بڵاوکردۆتەوەو نوسیویەتی، ھەست بە خەمێکی زۆر دەکات و ھەموو ئەو کەسانەی خۆشیان ویستوە ئاگاداردەکاتەوە ئیڤانا ترامپ لە ماڵەکەیدا لە نیویۆرک کۆچی دوایی کردوە.
ترامپ و ئیڤانای ھاوسەری لە ساڵی ١٩٩٢ لە یەکتر جیابوونەتەوە خاوەنی سێ منداڵن بەناوەکانی ( دۆناڵد و ئیڤانکا و ئەریک).


