میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، دۆسیەی ئێران بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانی بایدن دەبێت لەگەڵ لێپرسراوانی وڵاتەکە و دۆسیەی فەڵەستین و ھاوکاری سەربازی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی جەنگی ئۆکراین و روسیا و چەندین بابەتی ھاوبەشی تریش تاوتوێ دەکرێن. 

بە وتەی لێپرسراوێکی باڵا لە ئیدارەکەی بایدن، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەمڕۆ پەیماننامەیەکی ھاوبەش ئیمزا دەکەن، بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. 

بایدن لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراویشدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی ئیسرائیلی رایگەیاندبوو، سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەوە ھۆکار بێت بۆ کۆتایھێنان بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥.