بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران کۆبووەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، "ڕافائیل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەگەڵ "محەمەد سەلامی" سەرۆکی ڕێکخراوی وەزەی ئەتۆمی ئێران کۆبووەتەوە و بڕیارە لەگەڵ "حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان" وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکاندا خاڵە ناکۆکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەکرێت و ھەنگاوی پێویست دەنرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەننا.



