وەفدێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەفدێکی باڵای عیراق سەردانی هەرێم دەکات و بەمەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر دۆسییەکانی نەوت و بودجە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەفدی باڵای هەرێم کۆدەبنەوە.
فەرمانەگی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئاماژە بەوەکردوە وەفدەکە، کە سەرۆکی دەستەی راوێژکاران، بریکارانی وەزارەتی دارایی و نەوت و چەندین لێپرسراوای تر لە خۆدەگرێت لە زاخۆ لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆدەبنەوە.
فەرمانەگی میدیا و زانیاری دەڵێت؛ بڕیارە دواتر وەفدە فیدڕاڵییەکە لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری هەرێم کۆببێتەوە، کە پێکهاتوون لە محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چەند لێپرسراوێکی تری وەزارەتی دارایی، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو حکومەت.


