logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

سەرۆکی ئۆکراین: زاپۆریژیا بتەقێتەوە کۆتایی بە ئەوروپا دێت

سەرۆکی ئۆکراین: زاپۆریژیا بتەقێتەوە کۆتایی بە ئەوروپا دێت

کوردسات نیوز

٤ی ئازاری ٢٠٢٢

article-image
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

وەفدێکی  باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

وەفدێکی  باڵای حکومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

 وەفدێکی باڵای عیراق سەردانی هەرێم دەکات و بەمەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر دۆسییەکانی نەوت و بودجە  لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەفدی باڵای هەرێم کۆدەبنەوە.

فەرمانەگی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری کارەبا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئاماژە بەوەکردوە وەفدەکە، کە سەرۆکی دەستەی راوێژکاران، بریکارانی وەزارەتی دارایی و نەوت و چەندین لێپرسراوای تر لە خۆدەگرێت لە زاخۆ لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆدەبنەوە.

فەرمانەگی میدیا و زانیاری دەڵێت؛ بڕیارە دواتر وەفدە فیدڕاڵییەکە لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری هەرێم کۆببێتەوە، کە پێکهاتوون لە محەمەد کەمال، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چەند لێپرسراوێکی تری وەزارەتی دارایی، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، تۆمەتباری  کوژرانی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد و سێ تۆمەتباری تریش لە روداوەکەدا بەشدارن.

دڵبرین غازی، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ئاکرێوە رایگەیاند، دوای چوار رۆژ تۆمەتباری بکوژی دوو براکەی ئاکرێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیس ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتبارەکە خۆی رادەست کردوە و دواتریش تۆمەتبارەکە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە  و دەڵێت؛ ناچاربوە ئەو کارەبکات و تێیدا داوای لێبوەردنیش دەکات. 

دوای روداوەکە و لە هەمان شەودا، هێزەکانی پۆلیس توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لە روداوەکەدا بەشدار بوون ، کە   دوو کوڕ و برایەکی تۆمەتباری سەرەکیی روداوەکەن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 22ـی10ـی2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە  سێ برا کرد، دوانیانی کوشت و یەکیان بریندار بوو، دوای چەند جارێک لە هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتوو نەبوون وئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی دەستپاكی فەرمانی گرتنی بۆ لێپرسراوێكی پێشوو لە سەڵاحەدین دەركرد
عیراق١ سەعات لەمەوبەر

دەستەی دەستپاكی فەرمانی گرتنی بۆ لێپرسراوێكی پێشوو لە سەڵاحەدین دەركرد

دەستەی دەستپاكی عیراق فەرمانی گرتنی بۆ لێپرسراوێكی پێشوو لە پارێزگای سەڵاحەدین دەركرد بە تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی بڕی سێ ملیار دیناری سوتەمەنی مۆلیدە.

دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كردووە لێپرسراوێكی پێشووی بەشی ژمێریاری پارێزگای سەلاحەدین دەستی بەسەر نزیكەی 3 ملیار دیناری تەرخانكراو بۆ سووتەمەنیی موەلیدەی فەرمانگەكاندا گرتووە بە بیانوی ئەوەی لە لایەن پارێزگارەوە دەسەڵاتی پێدراوە، دادوەری لێكۆڵینەوەش بەپێی ماددەی 316ی یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە.

لە دۆسیەیەكی جیاوازیشدا لە هەمان پارێزگا، دەستەكە بەهەدەردانی سامانی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی ئاشكرا كرد، بەهۆی دابینكردنی كۆمەڵێك ئامێری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو بێ ئەوەی پێویستیان پێیان بێت.

ئامێرەكانیش بە دەستلێنەدراوی بەجێهێڵدراون و مەترسیی تێكچونیان لەسەرە، لە ئێستادا رێكارە دادوەرییەكان بۆ لێپێچینەوە لە كەمتەرخەمان دەستیپێكردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.