ئەڵمانیا ٢٧٠٠ موشەکی دژە فڕۆکە بە ئۆکراین دەدات
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ٢٧٠٠ موشەکی دژە فڕۆکە و نەرویجیش ٢٠٠٠ موشەکی دژە تانک پێشکەشی ئۆکراین بکەن.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند، ١٦ ھەزار بەکرێگیراوی کرواتی ھاتوونەتە ئۆکراین بۆ شەڕکردن دژی سوپای وڵاتەکەیان و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئەم بڕیارەش وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پاشکۆی سەربازیی کراواتیای بانگ کردووە و ئاگاداری پێداون.
ئێوارەی ئەمڕۆش وەفدی ئۆکراین بۆ جاری دووەم لە بێلاروس لەگەڵ وەفدی ڕووسیا کۆبوونەوە و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش دەڵێت، ئامانجی گفتوگۆکان گەڕانەوەی ئاشتییە بۆ دونباس.
دوای توندبوونەوەی پێکدادانەکان پەرلەمانی ئۆکراین یاسایەکی پەسەندکرد بۆ دەستگرتن بەسەر سەرمایەگوزاریی حکومەت و بازرگانانی ڕووسیا لە وڵاتەکەی و سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت، سێ فڕۆکە و دوو ھەلیکۆپتەری ڕووسیایان خستە خوارەوە.