جارێکی تر ئێران لە رەوانەکردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکستیھێنا
کوردسات نیوز
٢ی ئازاری ٢٠٢٢
مانگی دەستکرد
بە پێی ئەو وێنانەی کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە تۆمار کراون، لە ناوەندی ئاسمانیی ئیمام خومەینی لە پارێزگای سمنان، ئێران موشەکێکی تاقیکردووەتەوە کە ھەڵگری مانگی دەستکرد بووە، ، بەڵام تاقیکردنەوەکە شکستی ھێناوە.
دەیڤد شمیلەر لێکۆڵەر لە ناوەندی جەیمز مارتن بۆ توێژینەوە لە پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکان رایگەیاندووە، بەوپێیەی لێپرسراوانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە، ئاشکرایە کە تاقیکردنەوەکە شکستی ھێناوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئێران پێنج جاری تر ھەوڵیداوە مانگی دەستکرد رەوانە بۆشایی ئاسمان بکات، بەڵام ھەر پێنج جارەکە شکستی ھێناوە.