بەلەمێکی کۆچبەران لە دوورگەی میتیلینی لە یۆنان نقوم بوو
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لە وڵاتی یۆنان لە دوورگەی میتیلینی بەلەمێکی کۆچبەران نوقم بووە و تا ئێستا تەرمی ٧ کۆچبەر دۆزراوەتەوە کە لە ناویاندا منداڵ ھەیە.
بەڵام ھیچ زانیارییەک لە بارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکانەوە نییە و لە ئێستادا بە نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو تەرمانە دەکرێت.



