روسیا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی چوار وڵاتی تردا داخست
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
روسیا
ئاژانسی فڕۆکەوانی شارستانیی روسیا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی رێکارەکانیان بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکانیان بە رووی روسیا، حکوومەتی مۆسکۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی کۆمپانیاکانی وڵاتانی لاتیڤیا و لیتوانیا و ئەستۆنیا و سلۆڤینیا داخستووە و بڕیارەکە کاری ترانزێتی کۆمپانیاکانی ئەو چوار وڵاتەش دەگرێتەوە.
رۆژی شەممە روسیا، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی ھەریەکە لە وڵاتانی بولگاریا و پۆڵەندا و چیک داخست.
دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، چەندین وڵاتی جیھان کایەی ئاسمانی خۆیان بە رووی روسیا داخست و سزای توندی ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.