بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین نرخی چەند خۆراکێک بەرز دەبنەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
خۆراک لە جیھان
ڕوسیا و ئۆکراین پێگەیەکی گرنگی ئابورییان لەسەر ئاستی جیھان ھەیە و خۆراک و سوتەمەنی بۆ چەندین وڵات ھەناردە دەکەن، بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیھانی، ڕوسیا لەسەر ئاستی بازاڕی جیھان بە ڕێژەی ١٨% گەنم و ٢٠% گوڵەبەڕۆژە و ١٧% گازی سروشتی و ١٢% نەوت و ٩% پەتاتە بەرھەمدەھێنێت .
ئۆکراینیش لەسەر ئاستی بازاڕی جیھان بەڕێژەی ١٢% گەنم و ١٦% گەنمەشامی و ٨% پاقلەمەنییەکانی وەک نۆک و نیسک و فاسۆلیا و ٦% ڕۆنی زەیتی ڕووەکی و ئاژەڵی و٦% پەتاتە و٣٠% گوڵەبەڕۆژە بەرھەمدەھێنێت.
بە پێی ئەوەی ساڵانە ھەرێمی کوردستان و عێراق رێژەیەکی زۆر ڕۆنی زەیت و نۆک و نیسک و فاسۆلیا و گوێز و چەند بەرھەمێکی تر لە روسیا و ئۆکراین ھاوردە دەکەن، نرخەکانیان لە بازاڕ بەرز دەبێتەوە. ھاوکات نرخی بەنزین و نەوت و سوتەمەنییەکانی تر لە جیھان بەرزبووەتەوە، ئەو بەرزبونەوەی نرخەش کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان دەبێت.