لە چەند وڵاتێک خۆپیشاندان دژی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
خۆپیشاندان
لە ئۆسترالیا و چەند وڵاتێکی تریش بە ھەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت و گەلی ئۆکراین دەربڕی.
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
خۆپیشاندان
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغداد، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، بەشداریکردنی راستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی داراییی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستوری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە وەفدەکە سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت کۆببێتەوە.
حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەفدەکە تێڕوانین و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تەرخانکراوی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و پلە و میلاکی وەزیفی، تەرخانکراوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن و هەروەها دۆسیەی نەوت دەخاتەڕوو.
راشگەیاند، ئامانج لەم کۆبوونەوانە، گەیشتنە بە تێگەیشتن و رێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2027دا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی حکومەتی هەرێم، وەفدەکە پێکدێن لە وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بریکاری وەزارەتی پلاندانان.
سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، هیواخوازە لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان دانوستانکارانی روسیا، ئۆکراین و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، ئەمەش دوای سەردانی نوێنەرانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و کیێڤ.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، هەردوو نوێنەری ئەمریکا، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، چەندین پێشنیازی باشیان پێشکەش کردووە بۆ تاوتوێکردنی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی وەک تورکیا و سویسرا یاخود وڵاتانی تر دەتوانن میوانداری ئەم کۆبوونەوە سێقۆڵییە بکەن، کە تێیدا بابەتەکانی پێوەندیدار بە هەناردەی دانەوێڵە، بەرهەمهێنانی وزە و نەوت و غاز دەستنیشان دەکرێن.
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی، زیلینسکی ئاشکرایکرد، روسیا بە نێردراوەکانی دۆناڵد ترەمپی راگەیاندووە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان، ئەمەش رەنگە رێگە خۆش بکات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و راگرتنی هێرشە سەربازییەکان.
سەرۆکی ئۆکراین جەختیشی کردەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا "پێویستی بە ترەمپ هەیە" و نایەوێت پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە مانگی تشرینی دووەمدا تووڕەی بکات، بەوەش کۆشکی کرملن ئامادەیی بۆ دیالۆگ نیشانداوە.
لای خۆیەوە، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا 'کرملن' رایگەیاند، وڵەتەکەی بەدووری نازانێت کۆبوونەوەی سێقۆڵی دەستپێبکات، بەڵام جەختی کردەوە هێشتا زووە باس لە شوێن و کاتی دیاریکراو بكرێت.
هاوکات، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆ و کیێڤ بووەتە هۆی بەدەستهێنانی "پێشکەوتنی جەوهەری" و رەخساندنی رەوشەکە بۆ دیاریکردنی وادەی گفتوگۆ سێقۆڵییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ بە جددی کار بۆ راگرتنی خوێنڕشتن و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام دەکات.
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک و تەندروستیی سێمێل، بە هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاودا گرت لە یەکێک لە خواردنگەکان کە لە پشکنینی تاقیگەییدا دەرنەچووبوو، و دەستبەجێ لەناویان برد.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە تیمەکانی تەندروستی بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێکی تەندروست.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ هەر سکاڵایەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە پەیوەندیدار بێت بە کەرتی تەندروستییەوە، پەیوەندی بە ژمارە(07518169991) بکەن.