ئێران: پەرەسەندنی ناتۆ ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی سەربەخۆ
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
ئیبراھیم رەئیسی _ ڤلادمیر پوتن
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەئیسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە فراوانبون و پەرەسەندنی ناتۆ ھەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی سەربەخۆ لە ناوچەکە، ھیواشی خواستووە، ئەوەی روودەدات لە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە کۆتایی بێت.
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیاش رایگەیاندووە، روداوەکانی ئۆکراین وەڵامێکی یاساییە بۆ پێشێلکردنی بەڵێنە ئەمنییەکان و بەرپەرچدانەوەی ھەوڵەکانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ زیان گەیاندن بە ئاسایشی روسیا، کە لە چەند دەیەی رابردوودا روویانداوە.