پوتن دانینا بە سەربەخۆیی دۆنیتسک و لۆھانسک
کوردسات نیوز
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢
ڤلادیمێر پوتن
پوتن لە وتارێکدا بۆ گەلی روسیا، ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی ئۆکراین لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت کردوو، رایگەیاند، ستالین ئۆکراینی رزگارکرد و بەشێک لە خاکی روسیای پێدا تاکو ببێتە دەوڵەت جەختیشی کردەوە، ئۆکراین بەشێکی دانەبڕاوە لە روسیا.
پوتن وتیشی، ھەژاری و گەندەڵی لە ئۆکراین تەشەنەی کردووەو دەسەڵاتدارانی کییڤ بۆ پاراستنی ئەو پارەی لە گەلی ئۆکراینیان دزیوە خزمەت بە رکابەرەکانی روسیا دەکەن .
رونیشیکردەوە، واشنتۆن رۆژانە ملیۆنێک دۆلار بۆ پشتیوانی کودەتا لە ئۆکراین خەرج دەکات و ئێستا ئۆکراین کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و سەربەخۆیی لەدەستداوە .
سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا و ناتۆ ھیچ یەکێک لە بەڵێنەکانیان جێبەجێنەکردووە وھەوڵدەدەن جۆرجیا و ئۆکراین بکەنە ئەندامی ناتۆ، بەوتەی پوتن ئەگەر ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ ئەوا مووشەکەکانی ئەمریکا لە پینج دەقیقەدا دەگەنە مۆسکۆ.
لە کۆتایی وتەکانیشدا پوتن داننانی بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمی دۆنیتسک و لۆھانسک راگەیاند و داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیارەکەی بکات، لەدواتریشدا مەرسومی ھاریکاری دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزاکرد.