دەنگی تەقینەوە لە گەڕەکەکانی دۆنێتسک لە ئۆکراین بیسترا
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢
شاری دۆنێتسک تەقینەوە ئۆکراین
ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی بەھێز و تۆپخانە و مووشەھاوێژەکان لە گەڕەکەکانی باکوور و خۆرئاوای شاری دۆنێتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بیستراوە، کە ھاوسنوورە لەگەڵ روسیا و لە ساڵی ٢٠١٤وە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکاندایە، ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، گرووپە جوداخوازەکان کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە کاری بۆ ئۆکراین کردووە و پلانی بۆ ھێرشکردن داڕشتووە لە ناوچەی دۆنباس.
ھاوکات رێکخراوی ئاسایش و ھاریکاری لە ئەوروپا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ھەزار و ٥٠٠ جار ئاگربەست لە ھەردوو دۆنێتسک و لۆھانس پێشێلکراوە، کە لە دوو ناوچەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکانی نزیک لە روسیادان.