کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرادەکات، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، کەشناسی عیراقیش دەڵێت؛ لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما رودەدات.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هاوکات خێرایی با لە نێوان (10 - 20) کم/ک دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بێت، بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژئاوا.
کەشناسی راشیگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
لەلایەکی دیکەوە کەشناسی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی
هەولێر 23 پلەی سیلیزی
پیرمام 19 پلەی سیلیزی
سۆران 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 23 پلەی سیلیزی
دهۆک 22پلەی سیلیزی
زاخۆ 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی