جۆو بایدن: پوتن بڕیاریداوە ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٢
وتیشی، کیێڤی پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ئەوەش بۆ یەکەمجارە بایدن بەو شێوەیە دڵنیایی خۆی لە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەردەبڕێت.
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٢
وتیشی، کیێڤی پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ئەوەش بۆ یەکەمجارە بایدن بەو شێوەیە دڵنیایی خۆی لە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەردەبڕێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی چاودێریکردنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک و تەندروستیی سێمێل، بە هاوکاریی پۆلیسی شارەوانی، دەستیان بەسەر بڕێک گۆشتی نەشیاودا گرت لە یەکێک لە خواردنگەکان کە لە پشکنینی تاقیگەییدا دەرنەچووبوو، و دەستبەجێ لەناویان برد.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە تیمەکانی تەندروستی بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەن کە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتییان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێکی تەندروست.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاووڵاتییان دەکات بۆ هەر سکاڵایەک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە پەیوەندیدار بێت بە کەرتی تەندروستییەوە، پەیوەندی بە ژمارە(07518169991) بکەن.
لە ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانیی نوێدا بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، دەستەی دەستپاکی عیراق لە پارێزگای سەلاحەددین توانیویانە بەرپرسی بەشی موڵکایەتی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تکریت و فەرمانبەرێکی هەمان بەش دەستگیر بکەن، دوای سەلماندنی تێوەگلانیان لە دەستبەسەرداگرتنی زەویی هاووڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، تۆمەتبارەکە بە هاوکاریی ژمارەیەک فەرمانبەر و راسپێردراو، وەسڵی مامەڵەی تەرخانکردنی زەویی هاووڵاتییانیان بە نرخێکی زۆر کەم کڕیوەتەوە و دواتر خستوویاننەتە نێو لیستی رەسمیی وەجبەکانی دابەشکردنی زەوی، تا ببنە خاوەنیان و بییانفڕۆشنەوە و قازانجەکەی لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و دەستگیرکردنی بەرپرسەکە، لە کاتی پشکنینی ماڵەکەیدا دەست بەسەر 94 بەڵگەنامەی زەویی سەر بە شارەوانی، کۆمەڵێک وەسڵی وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بڕێک پارەی عیراقی و دۆلار، ئۆتۆمبێلێکی نوێ، چەکی سووک و کۆمەڵێک زێڕدا گیراوە.
لە هەمان کاتدا، فەرمانبەرێکی تری هەمان بەش دەستگیرکرا کە لە ماڵەکەیدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی رەسمیی شارەوانی، لەوانە مامەڵەی تەرخانکردنی زەوی و گواستنەوەی موڵکایەتی شاردرابوونەوە. لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەزاهە، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەکانی (289/ 298) لە یاسای سزادان راگەیەندراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەریتانیا یاسایەکی نوێی پەسەندکرد بۆ توندترکردنی رێکار و سزاکانی سەر ئێران، کە سزا ئاسمانی، دەریایی و ئابوورییەکان لە خۆدەگرێت.
حکومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە، یاسایەکی نوێی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران راگەیاند، کە فراوانکردنی بەربەستە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی بەریتانیا لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لەخۆدەگرێت.
حکومەتی بەریتانیا روونی کردەوە کە یاساکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەرفراوانەکاندایە بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و رووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی تری تاران، کە بە "دوژمنکارانە" وەسفی کردوون.
بەپێی یاسا نوێکە، بەربەستەکانی بەردەم دەستگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی بەریتانیا توندتر دەکرێن، هەروەها بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی فراوانتر دەکرێت تاوەکو ژمارەیەکی زیاتری کەلوپەل، تەکنۆلۆژیا و خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە.
هاوکات یاساکە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە بەریتانیا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەشتییەکاندا و قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکان لە وڵاتەکەدا، جگە لەو حاڵەتانەی کە بەپێی بەخشینە تایبەتەکان دیاری دەکرێن.