ئاکەپە و مەھەپە لە تورکیا ڕێککەوتوون بەربەستی ھەڵبژاردن ببێتە ٧٪
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٢
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەھەپە" ڕێککەوتوون یاسای ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بگۆڕن و بەربەستی ھەڵبژاردن بکەن بە ڕێژەی ٧٪ کە لە ئێستادا بەربەستی ھەڵبژاردن ١٠٪یە.
بە پێی زانیارییەکان پڕۆژەی یاسای ھەڵبژاردن تەواوکراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ھاوکات بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو ھەوڵانە ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو گۆڕانکارییە سوودی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی نییە.