عەبدوڵاھیان: رەفتاری خۆرئاوا کاریگەری لەسەر گەیشتن بە رێکەوتنی ئەتۆمی ھەیە
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
بەریتانیا یاسایەکی نوێی پەسەندکرد بۆ توندترکردنی رێکار و سزاکانی سەر ئێران، کە سزا ئاسمانی، دەریایی و ئابوورییەکان لە خۆدەگرێت.
حکومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە، یاسایەکی نوێی بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران راگەیاند، کە فراوانکردنی بەربەستە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی بەریتانیا لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لەخۆدەگرێت.
حکومەتی بەریتانیا روونی کردەوە کە یاساکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەرفراوانەکاندایە بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و رووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی تری تاران، کە بە "دوژمنکارانە" وەسفی کردوون.
بەپێی یاسا نوێکە، بەربەستەکانی بەردەم دەستگەیشتنی ئێران بە سیستەمی دارایی بەریتانیا توندتر دەکرێن، هەروەها بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی فراوانتر دەکرێت تاوەکو ژمارەیەکی زیاتری کەلوپەل، تەکنۆلۆژیا و خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە.
هاوکات یاساکە دەسەڵاتی زیاتر دەداتە بەریتانیا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەشتییەکاندا و قەدەغەکردنی نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکان لە وڵاتەکەدا، جگە لەو حاڵەتانەی کە بەپێی بەخشینە تایبەتەکان دیاری دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاندوە، هێڵەکەیان لە مانگی ئابدا، هەزار و 684 گەشتی راستەوخۆی ئەنجامداوە، کە زیاتر لە 232 هەزار سەرنشینی گواستوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا تالیب، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عیراقی رایگەیاند، هێڵەکەیان لە مانگی رابردودا زۆترین چآلاکی تۆمارکردوە و توانیویانە بە گوێرەی پلانەکان زیاتر بەرەوپێش بچن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ژمارە زۆرە لەگەشتکردن بە هێڵی ئاسمانیی عراقی دەرخەری پەرەسەندنی خواستە لەسەر گەشتکردن لە رێگەی هێڵەکەوە.
جەختیشیکردوەتوە، ئەم ئەنجامانە بەشێکن لە پلانە کارپێکردنەکان بە ئامانجی فراوانکردنی تۆڕی شوێنەکانی مەبەست و باشترکردنی کارایی خزمەتگوزارییەکان، لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەت وبەردەوامیش دەبن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
رێکخراوی عیراقی سەوز، هۆشداریی دا لەبارەی رێکار و پڕۆژەی حکومی کە بە وتەی رێکخراوەکە هەڕەشە لە رەز، باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکەن و ئاستەنگ لەبەردم هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون لە وڵاتدا دروست دەکەن.
رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاوی کردەوە، بەشێک لە وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان رێکاری وەک تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان و بڕینەوەی درەختەکانیان گرتووەتە بەر.
جەختیشی کردەوە: ئەم هەنگاوانە پێچەوانەی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە و بڕیارەکانی پێشووی حکومەتن کە بەڕوونی جەخت لەسەر راگرتنی تێکدانی باخەکان و قەدەغەکردنی گۆڕینی رەگەزی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: کۆمپانیای گشتی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوە و گەیاندن (سەر بە وەزارەتی گواستنەوە) گردبەستێکی وەبەرهێنانی درێژخایەنی لەگەڵ کەرتی تایبەت ئیمزا کردووە بۆ دروستکردنی کۆگای فرەمەبەست لەسەر زەویی باخێک لە بەغدا، سەرەڕای ئەوەی باخەکە تا ئێستاش کشتوکاڵی تێدا دەکرێت و بەشە ئاوی هەیە، بەڵام جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەرهەمەکان و تێکدانی زەوییەکە.
لە لایەکی ترەوە، رێکخراوەکە ئاشکرای کرد کە فەرمانگەی رێگاوبان و پردەکان (سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن) پێشنیازی رێڕەوێکی کردووە بۆ دروستکردنی رێگایەک بەرەو شارۆچکەی "عەلی وەردی" لە ناوچەی نهروانی بەغداد. جەختیشی کردەوە ئەم نەخشەیە دەبێتە هۆی تێکدانی باخ و زەویی کشتوکاڵی و رووخاندنی ماڵی جووتیارانی ناوچەکە.
سەبارەت بە دۆسیەی بەبیابانبوون، رێکخراوی "عێراقی سەوز" ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو تۆمەتبار کرد بەوەی توێژینەوەی پێویستی لەسەر هۆکارەکانی بەبیابانبوون و لێکەوتەکانی دابەزینی ئاستی رووبارەکان و کەمبوونەوەی رووبەری ئاوییەکان ناکات.
هاوکات رەخنەی توندی لە کەمتەرخەمیی رێکارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان گرت لە راگرتنی دیاردەی بەبیابانبوون.