پەیوەندییەکانی ئەمریکا و روسیا دەگاتە نزمترین ئاست
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٢
دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتیی روسیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بە نیگەرانییەوە رایدەگەیەنن کە پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا لە نزمترین ئاستدان، بەڵام خاڵی ئەرێنییش لە پەیوەندییەکانی نێوانیان ھەیە، کە ئەویش بوونی کەناڵی دانوستان و گفتوگۆیە، ئەو دانوستانانەش لەسەر ئاستی سەرۆکانی ھەردوو وڵات و ئاستەکانی تریش ھەیە و ئەوەش بابەتێکی ئاساییە.
ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا لە کاتێکدایە، بە ھۆی دۆسێی ئۆکراین و ئەگەری ھێرشی سەربازیی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ، گرژی تێکەوتووە و ئەمریکا ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا دەکات، ئەگەر ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.