ئەمریکا پارە بلۆککراوەکانی ئەفغانستان تەرخان دەکات بۆ قوربانیانی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر
کوردسات نیوز
١٢ی شوباتی ٢٠٢٢
بە گوێرەی بڕیارەکەش لە سەرەتاوە دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا پابەند دەبن، بە تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بۆ کاروباری مرۆیی و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ھاوڵاتیانی ئەفغانستان.
لێپرسراوێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕی ئەو سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەی دیکە، لە ئەمریکا دەمێنێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و قوربانیانی ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر.
لە دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لە لایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا بە بلۆککردنی چەندین ملیار دۆلار لە پارەی ئەفغانستان، کە لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دانرابوون.