تەندروستی جیھانی: بەکارھێنانی ڤاکسین لە عێراق نەگەیشتۆتە ٤٠٪
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی سەردانیدا بۆ پێشانگای کتێبی تاران، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دانوستانە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا رایگەیاند؛ کە وڵاتەکەی رونکردنەوە دەدات لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی، بەڵام پاشگەز نابێتەوە لە بەرهەم هێنانی.
عراقچی لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند: "ئەوەی لایەنەکانی دانوستان دەیڵێن، مەرج نییە هەمان ئەو شتە بێت کە لەسەر مێزی دانوستان دەیڵێن". ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە تەنیشت دانوستانەکان، جەنگێکی راگەیاندنیش بوونی هەیە و هەر لایەنێک هەوڵدەدات ئەم جەنگە بە قازانجی خۆی بباتە پێشەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکا وتی: "لەبارەی دانوستانەکانەوە، ئێمە لە ئەمریکاوە زۆر هەڵوێستی دژبەیەک دەبیستین". لەم بارەیەوە وتی: "ئایا ئەمە لە ئەنجامی نەبوونی سەرنجی واشنتۆنە، یان ئەمە شێوازی دانوستانی ئەوانە؟ من لەم بارەیەوە شیکردنەوەم هەیە، بەڵام نامەوێت لێرە باسی بکەم".
عراقچی جەختی لەوە کردەوە کە "شێوازی دانوستانەکانی ئێمە بریتییە لە پابەندبوون بە بنەماکان و هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆمان کە هەم لە راگەیاندنەکان و هەم لەسەر مێزی دانوستان رامانگەیاندووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: "پارێزگاریکردن لە مافەکانی گەلی ئێران لە بواری وزەی ئەتۆمیدا، بە پیتاندنیشەوە، بەشێکە لە بنەماکان و هەڵوێستەکانی ئێمە و لەم مافە پاشگەز نابینەوە". ناوبراو بەوە کۆتایی بەقسەکانی هێنا: "سەبارەت بە دۆسێی ئەتۆمی، ئێمە متمانەسازی و ڕوونکردنەوە دەدەین، بەڵام دەستبەرداری پیتاندن نابین".
جێی باسە، ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدا دێن کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە قۆناغێکی هەستیاردان و راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێکی نووسراوی نوێی سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی ئێران کردووە.
پۆلیسی ئاکرێ بوکوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی چوار کەس سکاڵایان دژ بە جادوگەرێک تۆمارکردووە، ئەمڕۆ ئەو جاودوگەرەیان لە دینارتە دەستگیرکردووە.
موقەدەم عیماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز ئاشکرای کرد: "هێزەکانمان توانیویانە جادوگەرێک لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دەستگیر بکەن، دوای ئەوەی ٤ کەس سکاڵایان لەسەر تۆمار کردبوو".
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ روونی کردەوە کە "لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، هەندێک کەل و پەلی تایبەت بە جادووگەری لەلای دۆزراوەتەوە". هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "بە بڕیاری دادوەر، تۆمەتبارەکە ماوەی سێ رۆژە راگیراوە تا رۆژی دادگاییکردنەکەی".
موقەدەم عیماد حوسێن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە "هێزەکانی پۆلیس نزیکەی دوو ساڵە دەستیان داوەتە نەهێشتنی ئەم دیاردەیە و بە وردی بەدواداچوونی بۆ دەکەن، ئەمەش وای کردووە ئەنجامدانی ئەم کارە بە رێژەیەکی بەرچاو لە ناوچەکەدا کەم ببێتەوە".
لە کۆتاییدا، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ داوای لە هاووڵاتیان کرد کە "هەر کەسێک گومان یان بەڵگەی هەبێت سەبارەت بەم جۆرە کارانە، دەتوانێت راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 104ەوە بکات".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە کە ئیدارەی سەرۆک ترەمپ لە دوایین گەڕی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران، پێشنیازێکی نووسراوی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشی تاران کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوکراوەتەوە، ئەم پێشنیازە نووسراوە، بە شێوەیەکی فەرمی پێشکەش بە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کراوە. سەرچاوەکان دەڵێن عراقچی پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرکردایەتیی باڵای ئێران کردووە و لە ئاستی باڵادا تاوتوێ کراوە.
هاوکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستانەکانی هەردوو وڵات بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاندووە کە "سەرەڕای پێشکەوتنەکان، هێشتا کەلێن و بۆشایی لە نێوان هەڵوێستی هەردوو لا ماون کە پێویستە پڕ بکرێنەوە".
لە بەرامبەردا، عەلی شەمخانی، راوێژکاری سەید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێم بی سی نیوز رایگەیاند: "ئێران ئامادەیە دەستبەرداری کۆگاکانی یۆرانیۆم بێت، لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکان".
جێی باسە، دوێنێ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، رایگەیاند کە "پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەبووە و تاڕادەیەکی زۆر بە مەرجەکانی رێککەوتنێک گەیشتووین". ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەم زووانە" چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی واژۆ بکرێت.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا دێن کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی و دەستبەکاربوونی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە.