ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی سێكته‌ری گه‌شتوگوزار ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك لە بڕیاره‌كانیش، ڕه‌زامه‌ندیدرا له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیاریی و بازرگانیی له زۆنی سێی گه‌شتیاریی به‌كره‌جۆ.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، زیاتر كاركردن بو له‌سه‌ر پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان و بردنه پێشه‌وه‌ی سێكته‌ری گه‌شتیاریی له‌سنوری شاره‌وانیی سلێمانی.
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی:
یه‌كه‌م:
كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گرنگیی وه‌به‌رهێنان كه نزیكه‌ی 20 پرۆژه بون له سێكته‌ره‌كانی (گه‌شتیاریی و بازرگانیی و نیشته‌جێیی) بڕیاریان له‌سه‌ردرا كه ڕێكاره‌كانیان بۆ ته‌واو بكرێت و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژانه‌ش ده‌بنه هۆكاری زیادكردنی جوڵه‌ی ئابوریی و گه‌شتیاریی و ڕه‌خساندنی هه‌لیكارو نیشاندانی سیمایه‌كی جوانتر به شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ هاوڵاتیان و جوانكردنی شاره‌كه‌مان.
دوه‌م:
ڕه‌زامه‌ندیدرا له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیاریی و بازرگانیی له زۆنی سێی گه‌شتیاریی به‌كره‌جۆ، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی "گه‌شتوگوزاریی" و هه‌روه‌ها دروستكردنی (كۆڕنیشێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌میانه)، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاریاندا به دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرده پیاده‌ڕه‌وه كلتوریی و مێژوییه‌ی كه ده‌كه‌وێته ناو سنوری ئه‌م پرۆژه گه‌شتیارییه‌وه، كه سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1922، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه‌ش له ڕوی گه‌شتیارییه‌وه شاری سلێمانی ده‌چێته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوه‌وه.
سێیه‌م:
بیرۆكه و دیزاینێكی گه‌شتیاریی و مێژویی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی كوردی شاری سلێمانی شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زمونی وڵاتانی ده‌ره‌وه، كه ئاماده‌بو له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، بۆ گه‌یاندنی بیرۆكه‌كه‌ی و نیشاندانی دیزاینه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی شوێنێكی گه‌شتیاریی و مێژویی له‌سه‌ر شاخی گۆیژه، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه تاوتوێكرا.
شاره‌وانی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، "چه‌ندین هاوڵاتیی و وه‌به‌رهێن ئاماده‌بون له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی، بۆ له نزیكه‌وه گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و بڕیاری پێویست له‌سه‌ر داواكارییه‌كان دران به پێی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ش هه‌شت كاتژمێری خایاند".