ئەمریکا داوای دانوستانی راستەوخۆ لە ئێران دەکات
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٢
باسم محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق، رایگەیاند کە رێژەی هەناردەکردنی نەوتی وڵات لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەوە کە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بوو لە رۆژێکدا، بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
وەزیر روونیشی کردەوە کە وەزارەت کار لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی گشتگیر دەکات بۆ گەشەپێدانی کەرتی نەوت و گاز، فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن لە رێگەی کاراکردنەوەی هێڵی باکور و بەستنەوەی بەسرە بە فێشخابوور، لەگەڵ بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوتگەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێویی ناوخۆیی و هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
خوزەیر روونی کردەوە کە کۆمپانیا جیهانییەکان بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی بەردەوامی حکومەت، توانیویانە دەستکەوتی بەرچاو بنێن، کە دیارترینیان بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوتە لە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا (لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەوە) بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە مانگی ئەیلوولی ئێستادا.
سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت، وەزیر رایگەیاند کە رێککەوتننامەی عیراقی-تورکی رۆڵێکی کارای دەبێت لە کاراکردنەوە و بەهێزکردنی رێڕەوی باکور، جگە لەوەش کارکردن لەسەر پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوامە لەگەڵ هاوپەیمانی کۆمپانیاکانی "شێڤرۆن" و "TI"ی ئەمریکی و هاوبەشەکەیان "UCC"ی قەتەری بۆ دروستکردنی هێڵی بەستنەوەی بەسرە بە فێشخابوور و درێژکردنەوەی بەشێکی بەرەو بەندەری بانیاس، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەکردن و رەخساندنی نەرمی لە بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق لە ئاستی جیهانیدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما نزمدەبەنەوە، حاجی ئۆمەران بە 27 پلە ساردترین و گەرمیان بە 40 پلەی سیلسیز گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی هەرێم دەڵێت؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، جگە لە پارێزگای دهۆک زیاتر نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:24 پلەی سیلیزی
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتە سێ رۆژەکەی ڤلادیمێر پوتن هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراین بە چڕی دەستپێکردوەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە هێرشە ئاسمانییەکانیان کردووەتەوە و چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی و ناوەندی لۆجستی و دابەشکردنی کەلوپەلی سەربازییان لە کیێڤی پایتەخت و دەوروبەری کردوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هێرشە چڕەکانی شەوی رابردوو لە رێگەی چەکی پێشکەوتووی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودا درێژەوە ئەنجام دراون.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە هێرشەکاندا بنکەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی درۆن و موشەک و کەشتییەکی بارکردنی سوتەمەنی تایبەت بە سوپای ئۆکراینیان کردوەتەوە ئامانج.
دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشانەش بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکراین دوای کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستە سێ رۆژەیە دێت، کە پێشتر ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا بۆ کیێڤی پایتەخت رایگەیاندبوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی نێردراوانی ئەمریکا بۆ ئەو شارە.