ھەسەدە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
فەرھاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، ڕایگەیاند، تەواوی گرتووخانەی غوێرانیان کۆنتڕۆڵکردەوە و سەرجەم تیرۆریستەکانی داعشیش خۆیان ڕادەستی ھێزەکانیان کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێکیان لە نزیک دەروازەی گرتووخانەی غوێران لە ناوەندی شاری حەسەکە تەقاندەوە و دواتر دەستگیرکراوەکانی داعش لە ناو گرتووخانەکە یاخی بوون و ژمارەیەکیان ھەڵاتن، بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و سەدان تیرۆریستی ھەڵاتوویان دەستگیرکردەوە.