دەستەی حەجی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا 21 هەزار هاووڵاتی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە.
محەمەد مەتەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری حەجی عیراق لە شاری مەدینە راگەیاند، تائێستا لە رێگەی دەروازە وشكانییەكان و فڕۆكەخانەكانەوە 21 هەزار كەس گەیشتوونەتە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
ئاماژەی بەوەشكرد، شەش هەزار حاجی سەردانەكەیان بۆ مەدینە تەواوكردووە و روویان لە مەككە كردووە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمەكانی حەج.
بەڕێوبەری فەرمانگەی كاروباری حەجی عێراق لە مەدینە وتیشی، دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لە جۆری ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی حاجیانی كردووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە گەشتی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستانیشەوە بە رێگای وشكانی و ئاسمانی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەسیپێكردوە، بڕیاریشە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا 33 هەزار و 690 هاووڵاتی عیراقی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بچنە سعودیە و لەو ژمارەیەش 13.9%یان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن.