وەزارەتی ناوخۆی کازاخستان: ٢٦ چەکدار و ١٨ کارمەندی ئەمنی کوژراون
کوردسات نیوز
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کازاخستان رەوشی ئەمنیی پێکدادان
ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیاش کە ھاوپەیمانی کازاخستانە رایگەیاند، ناڕەزاییەکانی کازاخستان لە کاتێکی کوشندە سەریانھەڵداوە، پێشتریش روسیا و ھاوپەیمانەکانی کازاخستان بڕیاریان دا بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە ھێز رەوانەی ئەو وڵاتە بکەن.
خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانی کازاخستان دوای بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لەلایەن حکومەتەوە سەریھەڵدا و دواتریش سەرۆکی حکومەت دەستیلەکارکێشایەوە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش کەسێکی تری بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ راسپارد.