لە سعودیە بەفر چەند ناوچەیەکی داپۆشیوە
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سعودیە بەفر چیای لۆزی
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سعودیە بەفر چیای لۆزی
وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتە سێ رۆژەکەی ڤلادیمێر پوتن هێرشەکانیان بۆسەر ئۆکراین بە چڕی دەستپێکردوەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە هێرشە ئاسمانییەکانیان کردووەتەوە و چەندین دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی و ناوەندی لۆجستی و دابەشکردنی کەلوپەلی سەربازییان لە کیێڤی پایتەخت و دەوروبەری کردوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هێرشە چڕەکانی شەوی رابردوو لە رێگەی چەکی پێشکەوتووی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مەودا درێژەوە ئەنجام دراون.
ئاماژەبەوەشکراوە، لە هێرشەکاندا بنکەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی درۆن و موشەک و کەشتییەکی بارکردنی سوتەمەنی تایبەت بە سوپای ئۆکراینیان کردوەتەوە ئامانج.
دەستپێکردنەوەی ئەم هێرشانەش بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکراین دوای کۆتاییهاتنی ئەو ئاگربەستە سێ رۆژەیە دێت، کە پێشتر ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا بۆ کیێڤی پایتەخت رایگەیاندبوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی نێردراوانی ئەمریکا بۆ ئەو شارە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداریی شۆفێران و هاوڵاتییانی سلێمانی دەکات، بە مەبەستی خێرا کارکردن لە یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، سایدی رۆیشتن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، داخستنەکە کاتییە و بە هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لە دوو کاتی جیاوازدا دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی شارەوانی، لە سەحات 10ی بەیانی تا 1ـی دوانیوەرۆ و دواتریش لە سەعات 12ـی شەو تا 6ـی بەیانی ئەو شەامە دادەخرێت.
داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ تیمەکانی شارەوانی بکەن و لەو کاتانەدا تا دەتوانن لە بەکارهێنانی ئەو شەقامە خۆبپارێزن، شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە توركیا ڕایگەیاند ، سەلچوك مزراكلی، سیاسەتمەداری كورد و سەرۆكی پێشوتری گەورەشارەوانی ئامەد لە دوایی حەوت ساڵ زیندانیكردن، ئەمرۆ لە زیندانی شاری ئەدیرنە ئازادكرا.
سەلچوك مزراكلی ماوەی 6 ساڵ لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆكی پێشووی هەدەپە بووە .
سەڵچوك مزراكلی لە ساڵی 2019 وەكوو سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام لەجێگەی ئەو قەیووم سەپێنرا و دواتر لە هەمان ساڵدا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە دەستگیر كرا .