ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حەماسی لە غەززە بۆردوومان کرد
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
غەززە بۆردوومان ئیسرائیل
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
غەززە بۆردوومان ئیسرائیل
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە بە توندی هێرشی کردە سەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكی فڕەنسا، لە دوای ئەوەی سەرۆکی فڕەنسا رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل گرت لە کەرتی غەززە.
نەتەنیاهۆ لە لێدوانێکدا وتی: "ماکرۆن هەڵیبژاردوە کە لەگەڵ رێكخراوێكی تیرۆریستی بکوژدا بوەستێت و پڕوپاگەندەی درۆ دوبارە بکاتەوە و تۆمەتی خوێناوی لە دژی ئیسرائیل دروست بکات".
هەروەها نەتەنیاهۆ رەتیکردەوە کە خەڵکی غەززە برسی بکات و گوتی: "لەبری ئەوەی پشتیوانی لە ئۆردوگای دیموكراسی رۆژئاوا بکات، داوای ئەوە دەکات کە ئێمە خۆمان رادەست بکەین و پاداشتی تیرۆر بدەینەوە".
ئەم لێدوانانەی نەتەنیاهۆ دوای ئەوە هات کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكی فڕەنسا رۆژی سێشەممە رێگریکردن لە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە لەلایەن بنیامین نەتەنیاهۆوە بە "شەرمەزارکەر" وەسف کرد.
ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەوەی حکومەتی بنیامین نەتەنیاهۆ لە غەززە دەیکات قبوڵ نەکراو و جێگەی شەرمەزارییە"، جەختیشیكردەوە کە ئەوەی لە کەرتی غەززە رودەدات کارەساتێکی مرۆیی قبوڵنەکراو و ترسناکە و دەبێت رابگیرێت.
لە لایەکی ترەوە، کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل پلانێکی بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە پەسەند کرد، کە لەنێو شتەکانی دیکەدا "داگیرکردنی کەرتی غەززە و مانەوە لەوێ" لەخۆدەگرێت.
نەتەوە یەکگرتوەکان پلانێکی ئیسرائیلی بۆ رێکخستنی هاتنی یارمەتییەکان بۆ غەززە رەتکردەوە و بە پێشێلکردنی بنەماکانی کردەوەی مرۆیی و بێلایەنی و سەربەخۆیی زانی.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە هەروەها رایگەیاندوە کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیکی رێگری لە یارمەتییەکان دەکات، ئەمەش وایکردوە کە نەتوانرێت فریاگوزاری بگەیەنێتە ناوچەی جەنگ. داوای کردنەوەی هەمیشەیی دەروازەکان بۆ یارمەتییەکان و رێزگرتن لە یاسای مرۆیی و کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە دەکات بۆ رزگارکردنی گیانی خەڵکی سڤیل لە غەززە.
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەردوو وڵات و ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی مێژووی لە نێوان هەردولادا، کۆشکی سپی رایگەیاند؛ ئەمریکا، رێککەوتنێکی مێژووی ئیمزاکرد.
میر تەمیم دوای رێوڕەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، وتی: "لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتمەند دا گفتوگۆمان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بارودۆخی ناوچەکە و جیهانکرد."
لای خۆیەوە، ترەمپ رایگەیاند: "دوو کاتژمێرمان بەسەر برد لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی جیهان، لەوانە روسیا و ئۆکراین و هەروەها دۆسیەی ئێرانیشمان تاوتوێ کرد."
سەبارەت بە رێککەوتننامە ئیمزاکراوەکانی نێوانیشمان، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە "کۆمپانیای بۆینگ گەورەترین فرۆشتنی لە مێژووی خۆیدا بەدەست هێناوە و ژمارەی گشتی دەگاتە 160 فڕۆکە."
ترەمپ سوپاسی شێخ تەمیمی کرد و "دۆستایەتیەکەیانی بە دێرین"، و وتیشی: "شانازییەکی گەورەیە کە لێرەم، لەم شوێنە جوانەدا."
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، پێش ئیمزاکردنی رێککەوتننامە هاوبەشەکان، میر تەمیم بە ترەمپی گوت: "هەموومان دەمانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت و هیوادارین ئەمجارە ئەوە بێتە دی."
سەرۆکی قەتەر وتیشی: "دەزانم تۆ پیاوی ئاشتیت و دەتەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بێتە ئاراوە"، ئاماژەشی بەوە کرد کە دەوحە و واشنتۆن دەتوانن بەردەوام بن لە کارکردن پێکەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی.
لە بەرامبەردا، ترەمپ بە میر تەمیمی وت: "ئێمە یەکترمان خۆش ویستووە و پێکەوە کارمان کردووە لە بەرزترین ئاستدا بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەم ناوچەیەدا و لە سەرانسەری جیهاندا."
ترەمپ وتیشی: "ئێوە یارمەتیمان دەدەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە چەندین ناوچەدا وەک روسیا و ئۆکراین و پێشکەوتن لەم دۆسیەیەدا دەبینین".
بڕیارە ترەمپ سبەی بەرەو ئیمارات بڕوات و ئەوەش دواهەمین وێستگەی گەشتەکەی دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی قەتەر "قنا" رایگەیاند کە سەردانی ترەمپ دووەم سەردانی سەرۆکێکی ئەمریکایە بۆ دەوڵەتی قەتەر دوای سەردانی جۆرج دەبلیو بوشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2003.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، رایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین سبەینێ بە ئامادەیی نوێنەری هەردوو وڵات لە ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی TRT ی تورکی، هاکان فیدان وتی: "دانوستانەکان لە نێوان روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاستی شاند و نوێنەرایەتی دەبێت و لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت... بەڵام تا ئێستا شێوازی دانیشتنەکان رون نەبووەتەوە و پەیوەندی دیپلۆماسی چڕ لەم بارەیەوە بەردەوامە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەدا: "وەفدی روسیا و ئەمریکا دێنە ئیستەنبوڵ... سەبارەت بە وەفدی ئۆکراینیش، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، قسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراین دەکەم بۆ باسکردنی وردەکارییەکان".
لە لایەکی ترەوە، کرملین رایگەیاند، کە وەفدی روسیا سبەینێ پێنجشەممە، چاوەڕوانی دیداری وەفدی ئۆکراینە لە ئیستەنبوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستانەکان، بەڵام پێکهاتەی وەفدی روسیا کە بەشداری لە دانوستانەکاندا دەکات، رانەگەیەندراوە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، پوتین لە راگەیاندنەکانەوە، داوای لە ئۆکراین کرد دانوستانە راستەوخۆکان بەبێ مەرجی پێشوەخت، لە ئیستەنبوڵ لە 15ـی ئایاری ئەمساڵ دەست پێبکاتەوە و جەختی کردەوە کە بەدووری نازانێت ئاگربەستێکی راستەقینە بهێنرێتە ئاراوە کە کییڤ پێوەی پابەند بێت.
لە لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە دەسەڵاتدارانی کییڤ کرد کە "دەستبەجێ" رەزامەندی لەسەر پێشنیازی پوتین بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە تورکیا دەرببڕن. ترامپ وتی کە ئەم دانوستانانە "لانیکەم دیاری دەکات ئایا گەیشتن بە رێککەوتن ئەستەمە یان نا".