بەھۆی ئۆمیکرۆنەوە ئێران بۆ ماوەی ١٥ رۆژ سنورەکانی لەگەڵ شەش وڵات دادەخات
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
هێرشێكی چەكداری بۆسەر خوێندنگەیەک لە پارێزگایەكی باكوری كوردستان، 24كوژراو برینداری لێكەوتەوە.
موكەرەم ئونلوەر، پارێزگاری مەڕەش لە باكوری كوردستان رایگەیاند، خوێندكارێك بەچەك هێرشیكردوەتە سەر خوێندنگەیەكی شارەكە، لە ئەنجامدا مامۆستایەك و هەشت خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و 15 كەسیش برینداربوون.
راشیگەیاندوە، ئەو خوێندكارە لەپۆلی هەشتی بنەڕەتی بووە و دوای رووداوەكەش خۆی كوشتووە، تائێستاش هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە.
هاوكات یوسف تەكین، وەزیری پەروەردەی توركیا رایگەیاندوە، چوار سەرۆكی داواكاری گشتی راسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، بۆ ماوەی دوو رۆژیش خوێندن لەو خوێندنگەیە راگیراوە.
هەروەها كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی توركیاش لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، رووداوە توندوتیژییەكانی نێو خوێندنگەكان رەنگدانەوەی رەوشی ئابوری و كۆمەڵایەتین، ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانی ئەو جۆرە ڕووداوانە زیاد دەكات.
رۆژی سێشەممەی رابردووش، لەشاری رەحا هێرشكرایەسەر ئامادەیی پیشەیی تەكنیكی، بەهۆیەوە 16 كەس برینداربوون، هێرشەكەش لەلایەن خوێندكارێكی پێشووی ئامادەییەكەوە ئەنجامدرا.
قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی سلێمانی راگەیاند.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاتوچۆ و نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامانەی بەهۆی بارانبارین و هۆکارە جیاوازەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوان و خێرای بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و رێگاوبان، بڕیاردرا لە بەیانییەوە هەڵمەتەکە لە ناو شاری سلێمانییەوە دەستپێبکات و پاشان رێگا سەرەکییەکانی دەرەوەی شار بگرێتەوە. هەروەها جەختکرایەوە لەسەر دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێی شەقام کە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.
بۆ یەکەمجاریش، شارەوانی سلێمانی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت دەخاتەگەڕ، کە لە هەفتەی داهاتووەوە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەوە شوێنی چاڵ و خراپیی شەقامەکان بنێرن، تا تیمەکانی نۆژەنکردنەوە بە خێرایی بگەنە شوێنەکە و چارەسەری بکەن.
لە ترسی ترەمپ و جەنگی ئێران؛ ئەوروپا بەرەو دروستکردنی "ناتۆیەکی ناوخۆیی" و گەڕانەوەی "سەربازیی زۆرەملێ" هەنگاو دەنێت.
رۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ'ـی ئەمریکی لە تاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای دەکات، وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی داڕشتنی "پلانێکی نائاسایین" بۆ پاراستنی کیشوەرەکە بە توانای ناوخۆیی خۆیان، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشە جددییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ناتۆ.
بەپێی راپۆرتەکە، گۆڕانکارییە گەورەکە لە هەڵوێستی (فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیاوە دەستی پێکردووە؛ ئەڵمانیا کە پێشتر گەورەترین داکۆکیکار بوو لە مانەوەی ئەمریکا وەک پارێزەری ئەوروپا، ئێستا گومانی لە متمانەپێکراوی واشنتۆن هەیە و پاڵپشتی لە دروستکردنی "هاوپەیمانیی ویستراوەکان" لە ناو ناتۆدا دەکات، کە فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و کەنەداش دەگرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم پلانە لە ساڵی 2025ـەوە بیرۆکەی بۆ دانراوە، بەڵام دوای هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "گرینلاند" و پاشانیش رەتکردنەوەی هاوکاریی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئەمریکا لە جەنگی دژی ئێراندا، پرۆسەکە خێراتر بووە، ترەمپ رەتکردنەوەی هاوکاریی ئەوروپییەکانی بە "شەرمەزارییەک کە نا سڕێتەوە" ناوبردووە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، پلانە نوێیەکە تەنها لە چوارچێوەی بیرۆکەدا نەماوەتەوە، بەڵکو ئەوروپییەکان کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی سیستمی سەربازیی زۆرەملێ.
هەروەها گرتنەدەستی فەرماندەیی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و موشەکیی ناتۆ و پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازی لە بوارەکانی بۆشایی ئاسمان ، هەواڵگری و کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ پڕکردنەوەی شوێنپێی ئەمریکا، یەکێکی ترن لە پلانەکانی ئەوروپا.
ئەم جوڵانەی ئەوروپا نیشانەی قۆناغێکی نوێیە کە تێیدا کیشوەرە پیرەکە هەوڵ دەدات کلیلی پاراستنی سنورەکانی لە چنگە پۆڵایینەکانی واشنتۆن دەربهێنێت و خۆی بۆ "خراپترین ئەگەر" ئامادە بکات.