ئێران ھەڕەشەی توند لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئێران ئەمریکا ئیسرائیل ھەڕەشە
یوسف قوربانی ، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئێران رایگەیاندوە ، ئەگەر لە دانوستانە ئەتۆمیەکاندا ھەر ھەڵەیەک بەرامبەر ئێران بکرێت یاخود ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی بژاردەی تر بکەن بەرامبەر ئێران و وڵاتەکە روبەروی مەترسی و ھەڕەشە بکەنەوە ، ئەوا تاران وەڵامی توندی دەبێت ، ھەروەھا رایگەیاندووە ، ئێران نایەوێت لەگەڵ ھیچ دەوڵەتێک بچێتە جەنگەوە ، بەڵام خۆشیان ئامادە دەکەن بۆ ھەر ھەڕەشەیەکی دوژمنانیان .
ئەو فەرماندەیە راشیگەیاندوە ، لەماوەی رابردوودا توانا سەربازییەکانیان لەسەرجەم کەرتەکان و دامەزراوە و ژێرخان و بواری موشەک و توانا ئاسمانیەکان پتەو کردوە