تەقینەوەیەک لە لوبنان روویدا
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی سلێمانی راگەیاند.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاتوچۆ و نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامانەی بەهۆی بارانبارین و هۆکارە جیاوازەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەڵمەتێکی فراوان و خێرای بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و رێگاوبان، بڕیاردرا لە بەیانییەوە هەڵمەتەکە لە ناو شاری سلێمانییەوە دەستپێبکات و پاشان رێگا سەرەکییەکانی دەرەوەی شار بگرێتەوە. هەروەها جەختکرایەوە لەسەر دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەکی نوێی شەقام کە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.
بۆ یەکەمجاریش، شارەوانی سلێمانی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت دەخاتەگەڕ، کە لە هەفتەی داهاتووەوە هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەیەوە شوێنی چاڵ و خراپیی شەقامەکان بنێرن، تا تیمەکانی نۆژەنکردنەوە بە خێرایی بگەنە شوێنەکە و چارەسەری بکەن.
لە ترسی ترەمپ و جەنگی ئێران؛ ئەوروپا بەرەو دروستکردنی "ناتۆیەکی ناوخۆیی" و گەڕانەوەی "سەربازیی زۆرەملێ" هەنگاو دەنێت.
رۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ'ـی ئەمریکی لە تاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای دەکات، وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی داڕشتنی "پلانێکی نائاسایین" بۆ پاراستنی کیشوەرەکە بە توانای ناوخۆیی خۆیان، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشە جددییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ناتۆ.
بەپێی راپۆرتەکە، گۆڕانکارییە گەورەکە لە هەڵوێستی (فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیاوە دەستی پێکردووە؛ ئەڵمانیا کە پێشتر گەورەترین داکۆکیکار بوو لە مانەوەی ئەمریکا وەک پارێزەری ئەوروپا، ئێستا گومانی لە متمانەپێکراوی واشنتۆن هەیە و پاڵپشتی لە دروستکردنی "هاوپەیمانیی ویستراوەکان" لە ناو ناتۆدا دەکات، کە فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و کەنەداش دەگرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم پلانە لە ساڵی 2025ـەوە بیرۆکەی بۆ دانراوە، بەڵام دوای هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "گرینلاند" و پاشانیش رەتکردنەوەی هاوکاریی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئەمریکا لە جەنگی دژی ئێراندا، پرۆسەکە خێراتر بووە، ترەمپ رەتکردنەوەی هاوکاریی ئەوروپییەکانی بە "شەرمەزارییەک کە نا سڕێتەوە" ناوبردووە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، پلانە نوێیەکە تەنها لە چوارچێوەی بیرۆکەدا نەماوەتەوە، بەڵکو ئەوروپییەکان کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی سیستمی سەربازیی زۆرەملێ.
هەروەها گرتنەدەستی فەرماندەیی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و موشەکیی ناتۆ و پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازی لە بوارەکانی بۆشایی ئاسمان ، هەواڵگری و کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ پڕکردنەوەی شوێنپێی ئەمریکا، یەکێکی ترن لە پلانەکانی ئەوروپا.
ئەم جوڵانەی ئەوروپا نیشانەی قۆناغێکی نوێیە کە تێیدا کیشوەرە پیرەکە هەوڵ دەدات کلیلی پاراستنی سنورەکانی لە چنگە پۆڵایینەکانی واشنتۆن دەربهێنێت و خۆی بۆ "خراپترین ئەگەر" ئامادە بکات.
لە پەیامێکی کتوپڕدا بۆ جیهان ترەمپ کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر گەروی هورمز هێنا و "بەڵێنە گەورەکەی" چینیشی بەرانبەر ئێران ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن و پەکین لەسەر چەند پرسێکی هەستیار رێککەوتوون و جەختیشیکردەوە، چیتر رێگە نادرێت گەروی هورمز بەڕووی جیهاندا دابخرێت.
لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ تروس دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران نزیکبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی چینی زۆر دڵخۆشن بەوەی کە ئەو کار دەکات بۆ کردنەوەی گەروی هورمز بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
ترەمپ نووسیویەتی: "ئێمە گەروی هورمز بۆ تەواوی جیهان دەکەینەوە و ئەم کارەش بۆ هەمیشە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ داخستنی ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی جیهان.
لە لایەکی تریشەوە، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین کرد و وتی: "چین رەزامەندی نیشانداوە کە هیچ جۆرە چەکێک بۆ ئێران نەنێرێت،" ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی "ناوازەی" لەگەڵ سەرۆکی چین هەیە و دووپاتیکردەوە، بژاردەی دیپلۆماسی و رێککەوتن زۆر باشترە لە جەنگ، هەرچەندە وتیشی: "ئەگەر ناچار بین، ئێمە لە هەموو لایەک باشتر دەجەنگین."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە پێشتر رایگەیاندبوو، نامەیەکی "ناوازە"ی لەلایەن شی جین پینگەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا سەرۆکی چین ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە، باس لە ناردنی چەک بۆ تاران دەکەن لەلایەن وڵاتەکەیەوە.