لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە ورمێ شەش کەس گیانیان لە دەستدا
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی نێوان شارەکانی خۆی و سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، سێ ئۆتۆمبێل خۆیان بە یەکدا کێشاوە و لە ئاکامدا شەش کەس گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھۆکاری ڕووداوەکە بۆ تیژڕەویی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و پابەند نەبوون بە ڕێنمایییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێتەوە.