ئەمریکا دەست بەسەر دوو کاروانی چەکی ئێراندا دەگرێت
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، پۆلیسی وڵاتەکەی تەنها ئەمڕۆ نزیکەی هەزار خۆپیشاندەری لە سەرتاسەری فەرەنسا دەستگیرکردوە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکاری کرد تەنها ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریان دەستگیر کردوە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئامارە زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بە وتەی لۆران نونێز ناڕەزایەتییەکانی تێچووی ژیان لە شارە جیاجیاکاندا بە باشی رێکخرابوو، بەڵام دواتر پۆلیس روبەڕووی ئاستێکی زۆر بەرزی توندوتیژی بووەوە لەلایەن "گروپە چەپەکانە".
ئەمە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندان و ناڕيزایەتیی فەرەنسا بەردەوامە و تەها ئەمڕۆ زیاتر لە 110 هەزار کەس لە پاریسی پایتەخت راژاونەتە سەر شەقامەکان.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی شاردوەتەوە و بەنیازە لە ماوەیەکی کورتدا ئیسرائیل لەناوببات، داواش دەکات بۆئەوەی ئەوە رونەدات دەنگ بە پارتەکەی بدرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوەتە؛ باس لەوەدەکات "پارتی لیکود" بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و مسۆگەرکردنی مانەوەی ئیسرائیل و پێشگرتن لە لەناوچوونی، زۆر گرنگە.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە، کە کۆماری ئیسلامی و حزبوڵا و دوژمنەکانی تری ئیسرائیل، شکستی ئەویان دەوێت و داوای لە لایەنگرانی کرد بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی پارتەکەی مسۆگەر بکەن.
لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت؛ دەنگ بە لیکود بدەن بۆ ئەوەی دوژمنانی ئیسرائیل لە تاران و تورکیا و لوبنان و غەززە ئاهەنگ نەگێڕن.

بە بێ بڵاوکردنەوەی هیچ وێنەیەک، میدیای رەسمی ئێران بڵاویکردوەتەوە، موجتەبا خامنەیی و غوڵام حوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دادوەریی ئێران کۆبونەوە.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر زیادکردنی سەرمایەی کۆمەڵایەتی، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمیی لێپرسراوان.
تەسنیم ئاماژەی بەوەشکردوە، موجتەبا خامنەیی داوایکردوە بەدواداچوون بۆ زیانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکرێت.
ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوشدا مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆمار رایگەیاند، لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆبوەتەوە.
جێی باسە، نزیکەی هەشت مانگ بەسەر ناوهێنانی موجتەبا خامنەیی وەکو رێبەر تێپەڕدەبێت و تا ئێستا هیچ ڤیدیۆ یان وێنە و دەنگێکی نوێی بڵاونەکراوەتەوە.