ئێران داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵات لە ھەرێمی کورستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای ورمێ و لە شاری پیرانشار رایگەیاند، سەرجەم گروپەکانی دژە شۆڕش و پشتیوانانیان بزانن، لە ئەگەری مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە.
ناوبراو جەختی لە چەک کردن و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو ریککەوتنانەی کراوە، پێویستە بەرپرسانی عێراق بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکومی ئێران بەردەوام ھەڕەشەی چەک داماڵین و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.