کەشناسیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی، ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری هەرێم هەیە و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی

دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی