ڕووسیا: لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا زۆرترین ھێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەرمان
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە "واشنتۆن" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕووسیا کە ڕۆژانی ١٧ بۆ ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، زۆرترین ھێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەریان و لە ٥٠٪ی ھێرشەکانیش لە خاکی ئەمریکاوە بوون، کە ئامانج لێیان ناشرینکردنی حزبی دەسەڵاتداری ڕووسیا بووە و داوا دەکەن ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.
پێشتریش "ڤالنتینا ماتڤیینکو" سەرۆکی ئەنجومەنی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ڕەنگە سزای ئەو وڵاتانە بدەن کە بە ھێرشی ئەلکترۆنی سیستمی ھەڵبژاردنی ڕووسیایان کردووەتە ئامانج.