ھەوڵێکی کودەتا لە سودان شکستیپێھێنرا
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری سودان ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە چەکدارەکان شکستیان ھێناوە بە ھەوڵی ژمارەیەک ئەفسەری سوپا بۆ دەستگرتن بەسەر حکومدا و لە ئێستادا ڕەوشەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
ئاشکراشیکرد، ٤٠ ئەفسەر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، زۆرینەی ئەفسەرەکانیش پێشتر سەر بە عومەر بەشیر سەرۆکی پێشووی سودان بوون.
بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشەکەش، ئەنجومەنی سەروەری سودان و فەرماندە ئەمنییەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلەیان ئەنجامداوە.