دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە کۆچی دوایی پاپا فرانسیسن، بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت.
دوای ئەوەی رۆژی 21ی مانگی رابردوو کۆچی دوایی پاپا فرانسیسی ڤاتیکان، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا راگەیەنرا، ئەمڕۆ ڤاتیکان پاپایەکی نوێ هەڵدەبژێرێت، کە لە پرۆسەکەدا 135 کاردیناڵ دەنگ دەدەن بۆ هەڵبژاردنی پاپا.
بەپێی یاساكانی ڤاتیكان، ئەو كاردیناڵانەی لە رۆژی دەنگداندا ئامادە دەبن، لە كڵێسای سیستین گۆشەگیر دەكرێن و ناتوانن دەستیان بە مۆبایل و جیهانی دەرەوە بگات.
لە کاتی گۆشەگیرییدا، كاردیناڵەكان چەندین كۆبوونەوە دەكەن و لە بەیانیدا دوو جار دەنگ دەدەن و دوای نیوەڕۆش دوو جاری دیکە دەنگ دەدەن، هەر كاتێكیش پاپای نوێ هەڵبژێردرا، بە دوكەڵێكی سپی كە لە دوكەڵكێشی كڵێسای سیستینەوە دێتە دەرەوە، جیهان لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ ئاگادار دەكرێتەوە .
كێبركێكەش لە نێوان 5 كاردیناڵدایە كە ركابەری دەكەن بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرەنسیس و بوون بە پاپای ڤاتیكان