دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی کرملین تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
(ڤلادمیر پوتن) سەرۆکی ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەناو کۆشکی کرملین، دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی تر خۆی کەرەنتین دەکات.
کۆشکی "کرملین"یش ڕایگەیاند: ڕەوشی تەندروستی (ڤلادمیر پوتن) زۆر باشە و ڕەتیکردەوە کە تووشی کۆرۆنا بووبێت و ئاماژەی بەوەشدا، پوتن سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینی (سپۆتنیک)ی وەرگرتووە.
بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە ڕووسیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٩٥ ھەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.