کەشناسی ئێران ھۆشداری لە دروستبوونی لافاو و زریان لە ١٠ پارێزگا دەدات
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕێکخراوی کەشناسی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی باران بارین لەگەڵ ھەورە بروسکە و بایەکی توند، پارێزگاکانی ورمێ، ئازەربایجانی خۆرھەڵات، ئەردەبیل، گیلان، مازندەران، گوڵستان و خوراسانی باکور دەگرێتەوە و لە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتووشەوە، پارێزگاکانی ھۆرموزگان و کرمان و باشوری سیستان و بەلوچستان دەکەونە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەوە و تاوەکو ڕۆژی سێشەممەوە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری ھەیە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە باران بارینە، لافاو و زریان لە ھەندێک لەو ناوچانە دروست بێت و ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبار و دەریاکان، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان خۆیان لە نزیکبوونەوە لەو شوێنانە بپارێزن.