ھەواڵگری ئەمریکا: مەترسی تیرۆر لە یەمەن و سوریا و عێراقە نەک ئەفغانستان
کوردسات نیوز
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بەڕێوەبەری ھەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لێپرسراوانی ھەواڵگری ئەمریکی بە وردی چاودێری ئەو گروپە تیرۆریستیانە دەکەن کە لە "ئەفغانستان" سەرھەڵدەدەن، بەڵام ئەو گروپانە جێی نیگەرانیان نین و ناتوانن پەلاماری"ئەمریکا" بدەن.
وتیشی، گەورەترین ھەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر وڵاتەکەی لە وڵاتانی "یەمەن و سۆماڵ و سوریا و عێراق"ەوەیە و لە "ئەفغانستان"ەوە نییە. وتیشی، کۆکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە ناوخۆی "ئەفغانستان" لە دوای کشانەوەیان کەمبووەتەوە.