پاریس کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ لوبنان رێکدەخات
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢١
لوبنان کۆکردنەوەی ھاوکاری
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢١
لوبنان کۆکردنەوەی ھاوکاری
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دۆخی سوریا بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات؛ ئاگربەست ڕابگەیەنن و هێمنی بپارێزن، هەروەها بەرپرسیارێتی تەواوی خراپبوونی بارودۆخەکە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتی دیمەشق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەنجومەن پێی وایە بەکارهێنانی زۆری هێز، سوریا دەگەیەنێتە لێواری روخان و کەلێنی نێوان رۆڵەکانی گەلی سوریا - کە رژێمی روخاو دروستی کردووە - فراوانتر دەکات، هەروەها دەرگا دەکاتەوە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی، بەتایبەت ئەو لایەنانەی کە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکەنە ئامانج و هەوڵ دەدەن بۆ زاڵبوون بەسەر سوریا و داماڵینی لە یەکێتی و سەروەری خۆی."
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوا لە دەسەڵاتی دیمەشق دەکات کە ئاسایش زامن بکات و چالاکی و کردەوە دوژمنکارییەکان رابگرێت، هەروەها سەرچاوەکانی هاندانی تایفەگەری و گوتاری ڕق وشک بکات.
ئەنجومەن پێی وایە دەبێت پەلە بکرێت لە سازدانی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی گشتگیر بە بەشداری ڕاستەقینە و کارای هەموو پێکهاتە و ڕەنگەکانی گەلی سوریا، بۆ راستکردنەوەی رەوتی پرۆسەی گواستنەوە و داڕشتنی دەستورێکی نیشتیمانی دیموکراتی سەردەمیانە کە شایستەی قوربانیە گەورەکانی سورییەکان بێت و گوزارشت لە خواستەکانیان بکات، مافەکانیان بپارێزێت و بناغەی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و دادپەروەری دابمەزرێنێت.
شایانی باسە، لەم دواییەدا ناوچەکانی ئەشرەفیەی سەحنایا و جەرمانا لە دەوروبەری دیمەشق، شایەتی چەندین پێکدادان بوون لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و چەندین گروپی چەکداری لۆکاڵی، کە بۆتە هۆی کوژرانی چەندین کەس.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مووەفەق تەریف، سەرۆکی ڕۆحیی دروزەکانی ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکدا داوای لە دروزەکانی سوریا کردووە ئارام بگرن و دڵنیای کردنەوە کە "دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە".
تەریف لە راگەیەندراوەکەیدا جەختی کردەوە کە "رێگە بە هیچ کەسێک نادەین دەست بۆ دروزەکان درێژ بکات و بێڕێزیان بەرانبەر بکات" و وتیشی: "ئیسرائیل، سوپا و جیهان لە پشتمانن".
سەرۆکی رۆحیی دروزەکان ئاشکرای کرد کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێنمایی تایبەتی لە بارەی سوریاوە دەرکردووە و ئاماژەی بەوەش کرد کە "بەم زووانە گۆڕانکارییەکی گەورە رو دەدات".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە هەر ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە شارۆچکەی سەحنای نزیک دیمەشق، هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر گرووپێکی توندڕەو کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرشکردنە سەر دروزەکان.
راگەیەندراوەکە هەروەها باسی لەوەش کردبوو کە پەیامێکی رونیان بۆ رژێمی سوریا ناردووە، کە ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە دروزەکانی سوریا دەکات.
شایەنی باسە، دوێنێ سێشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردبوو کە شەوی دوشەممە لە شاری جەرمانەی نزیک دیمەشق، شەڕ و پێکدادان لە نێوان کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی سوریا لەگەڵ چەکدارانی دروز روی داوە و لە ئەنجامدا لانی کەم 14 کەس کوژراون، کە حەوتیان دروز بوون.
ئەم روداوانە لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە دێن، کە چاودێران پێیان وایە گرژییەکان لە نێوان ئیسرائیل و سوریادا بەرەو هەڵکشان دەچن.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پاسێکی خوێندکاران لە کونەماسی لە ناوچەی شارباژێڕ کە لە گەشت و سەیران بوون، لەکاتی گەڕانەوەدا وەرگەڕا و بەهۆیەوە 14 خوێندکار برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەکە تایبەت بووە بە خوێندکارانی خوێندنگەیەک لە سلێمانی و لە ئێستادا تەنها دوو خوێندکار لە کۆی 14 خوێندکار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار و رەوشی تەندروستیان جێگیرە.
نوێ دەکرێتەوە...