بۆ ھاوکاریکردنی لوبنان کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢١
سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سبەینێ، کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت، بە سەرپەرشتی فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەدەچێت، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە کۆکردنەوەی بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، بۆ ھاوکاریکردنی دانیشتووانی لوبنان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
٤ی ئابی ٢٠٢٠، بڕی دوو ھەزار و ٧٥٠ تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروت تەقیەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٥٠٠ کەسی تریش برینداربوون، بە گشتیش زیانی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند و حکومەتیش دەستی لە کارکێشایەوە.