بزوتنەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی ٩٠٪ی سنورەکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١
لە دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، لە مانگی ئایارەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ھێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە و بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش، تا ئێستا ڕێژەی ٥٠٪ی ھەرێمەکانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراون.